بەرێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ بڵاویکردوەتەوە،
ئـــاگاداری دانیشتوانی ناحیەکە دەکەیەنەوە، لەلایەن بەرێوەبەرایەتی
نەوت وکانزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست دەکرێت بەدابەشکردنی بەشە نەوتی
هاولاتیان و شوێن دابەشکردنەکەش بەنزینخانەی وەرتێیە.
هەواڵ:KNNC
بەرێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ بڵاویکردوەتەوە، لە
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوت و هاوڵاتییان دەتوانن
سەردانی بەنزینخانەی وەرتێ بکەن بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەکەیان.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ هەر خێزانێك 200 لیتر
نەوتی سپی وەردەگرێت و 103 هەزار و 500 دیناریشیان لەبەرامبەردا لێ وەردەگیرێت.
بەرێوەبەرایەتییەکە هاوڵاتییان ئاگاردەکاتەوە
بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەکەیان پێویستە کۆپی
کارتی نیشتمانی یاخود کۆپی پسوڵەی خۆراکیان پێ بێت.
342 جار خوێندراوەتەوە