کەی ئێن ئێن ئاشکرای دەکات؛ هەرێم داوای دابەشکردنی دوو موچە و ڕێکەوتنی نوێ لە بەغداد دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:40 - 07/10/2025
کوردستان
+
-


کەی ئێن ئین وردەکاری ناوەڕۆکی نامەکەی حکومەتی هەرێم، بە واژوی سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکان بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەکات؛ داوا دەکەن، لەبەرامبەر رادەستکردنی 240 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ، موچەی مانگەکانی هەشت و نۆ بەسەریەکەوە بنێردرێت.

 

هەواڵ:KNNC

پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیارنی عێراقەوە زانیویەتی؛ حکومەتی هەرێم نامەیەکی سێ پەڕەییان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە و ئەمڕۆ ڕادەستی محەمەد شیاع سودانی دەکرێت؛ هەرێم داوای دابەشکردنی دوو موچە و ڕێکەوتنی نوێ لە بەغداد دەکات.


بە گوێرەی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن، ناوەڕۆکی نامەکە چەند خاڵێک لە خۆدەگرێت کە مەبەست لێی راگرتن و کار پێنەکردنی راپۆرتی ئەنجومەنی دەوڵەتی شورایە.

 لە ناوەرۆکی نامەکەدا هاتوە؛ حکومەتی هەرێم داوادەکات بەپشتبەستن و داوای حکومەتی عێراق خۆی کە پێشتر ئاڕاستەی ئەنجومەنی شوریا دەوڵەتی کردوە،  ئاماژەیان بەوەکردوە؛ تەنها ڕای خۆیان بڵێن و راکانیان بەسەر هیچ لایەکیاندا جێبەجێنەکەن.

هەرێم وتویەتی؛ بە پشتبەست و بەو داواییە خۆتان، با کار بە نامەکەی ئەنجومەنی شورای دەوڵەت نەکرێت  و  موچەکانی مانگی هەشت و نۆی فەرمانبەرانی هەرێم بەسەریەکەوە خەرجبکرێت، لە بەرامبەردا هەرێم  ئامادەیە 240  ملیار دیناری لە داهاتی ناوخۆ رادەستی  بەغداد بکات.

لە خاڵێکی دیکەی نامەکەی حکومەتی هەرێمدا، داوای ئەوە کراوە بۆ موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ مانگەکانی( 10، 11 و 12) لیژنە شەش وەزیرییەکە کارابکریتەوە و هەێم پێشنیازی نوێی پێیە و  دەیەوێت ڕێکەوتنێکی نوێ لەسەر داهات ناوخۆ بکەن کە بڕەکەی لە خوار 100 ملیار دینارەوە بێت.

پەیامنێری کەی ئێن ئێن دەشڵێت؛ بۆ کۆکردنەوەی 240 ملیار دینار لە داهات ناوخۆ، پێشتر لە 80٪ی خەرجییەکان راگیرابو، بەڵام حکومەت بڕیاری داوە 100٪ی خەرجیەکان بۆ ئەو دوو مانگە رابگرێت و قەرزیش لە سەرمایەدارەکان دەکەن تا بتوانن ئەو بڕە پارەیە کۆبکەنەوە و رەوانەی بەغدادی بکەن.


ئەمە ناوەرۆکی ئەو نامەیەیە کە ئەمڕۆ دەچێتە بەردەم سەرۆک وەزیرانی عێراق  و دیار نییە کە ئەمڕۆ بڕیاری لێدەدرێت بە قبوڵکرن یان ڕەتکردنەوەی  نامەکەی هەرێمی کوردستان.

 

بڕیار نامیق -سلێمانی



1169 جار خوێندراوەتەوە