سەرۆککۆماری
ئێران لەبارەی گەڕانەوەی سزاکان بۆسەر ئێران لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا هۆشداری
دەدات ودەڵێت" ئێران بۆ هەمو سیناریۆیەک بارودۆخێک ئامادەیە".
هەواڵ:KNN
مەسعود پزیشکیان
سەرۆککۆماری ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ لویس ئارسێ کاتکورا، سەرۆکی بۆلیڤیا، باسی لە
ئەگەری چالاککردنەوە سزاکان بۆسەر ئێران کرد و وتی" هیوادارین ڕەوتێکی لەو شێوەیە
ڕوونەدات، بەڵام ئێران بە تەواوی ئامادەیە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەر سیناریۆ و بارودۆخێک".
ئاماژەی
بەوەشکرد کە زۆر رون و ئاشکرایە کە شێوازی مامەڵەکردن و سیاسەتەکانی ئێران لەگەڵ دۆخە نوێیەکاندا
دەگۆڕێت و خۆی دەگونجێنێت
سەرۆککۆماری
ئێران ئاشکراشی دەکات کە ئەگەر گەمارۆکان بگەڕێنەوە، ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کۆتایی پێدەهێنێت.
شرۆڤەکاری ئێران
ئاشکرایان کردوە کە"ئەگەر هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکە نەکرێت، ئەگەری
هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە چوار بۆ شەش هەفتەی داهاتودا زۆر زۆرە".
بەگوێرەی ڕێککەوتنەکانی
پێشو، ئەگەر ئێران و وڵاتانی ئەوروپا تا 28ی ئەیلول لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکی ئەتۆمی
نەگەنە ڕێککەوتن، پڕۆسەی چالاککردنی میکانیزمی دەستپێکردنەوەی سزاکان دژی ئێران تەواو
دەبێت و شەش بڕیارنامەی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان دوبارە جێبەجێ
دەکرێنەوە.
135 جار خوێندراوەتەوە