دوای چەند رۆژێک
ئەمڕۆ هەینی دەزگای ئاسایشی هەترێم لە راگەیەندراوێکدا بلڵاویکردەوە کە بکوژی ئەکبەری
حاجی رۆستەم لەشاری بەغدا دەستگیر کرا.
هەواڵ: KNN
لە راگەیەنراوەکەی
دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتوە" تۆمەتبار بەڕەگەز عەرەبە و تەمەنی (٢٢)ساڵە
ناوی (عەبدول عزیز جاسم محمود) دوای ڕادەستکردنی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان
لەدەزگای ئاسایشی هەرێم دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.".
دەقی راگەیەندراوەکە:
دەزگای ئاسایشی
هەرێم بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق تۆمەتباری کوشتنی ( ئەکبەری حاجی
رۆستەم )ی لەشاری بەغداد دەستگیرکرد.
٢٢ی
ئەیلولی٢٠٢٥ لەگوندی ئۆمەربلی قەزای کفری هاوڵاتی ( ئەکبەری حاجی ڕۆستەم ) دەکوژرێت،
دوای ڕووداوەکە
دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردیان دەستپێکرد و دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت
بکوژ چووەتە باخی قوربانییەکە و چاوەڕوانی کردووە و دوای گەیشتنی (ئەکبەری حاجی ڕۆستەم)بەفیشەکێکی
چەکی جۆری دەمانچە دەیکوژێت و دواتر بکوژ ئۆتۆمبێل و موبایلی کوژراو دەبات و لە شوێنی
تاوان هەڵدێت و لەڕێگەی ناحیەی سلێمان بەگ دەچێتە بەغداد و لەناوچەی دۆرە لەماڵێک
خۆی حەشار دەدات،
دواتر توانرا لە٢٠٢٥/٩/٢٣
لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بەهەماهەنگی و زانيارى دەزگای ئاسایشی هەرێم
دەستگیر بکرێت.
تۆمەتبار بەڕەگەز
عەرەبە و تەمەنی (٢٢)ساڵە ناوی (عەبدول عزیز جاسم محمود) دوای ڕادەستکردنی و ئەنجامدانی
لێکۆڵینەوەکان لەدەزگای ئاسایشی هەرێم دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.
لەئێستادا تۆمەتبار
بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەماددەی ( ٤٠٦ )لەیاسای سزادان ڕاگیڕاوە و
لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی ئاسایش - سلێمانی
87 جار خوێندراوەتەوە