سامانە سروشتییەکانی
هەرێم بڵاویکردوەتەوە، لە چوارچێوەی راسپاردە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، تەواوی
پابەندییەکانی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی
فیدراڵ جێبەجێ کردوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە،
وەزارەتی سامانە سروستییەکان
ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێید هاتوە؛ تەواوی پابەندییەکانی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی
هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێ کردوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە کە واژۆیان بە سەرجەم کۆمپانیا نێوخۆی و بیانیییەکان کرووە ، جگە لە یەک
کۆمپانیای بیانی نەبێت، کە تاكو ئێستا ئەو
ڕێکەوتنەی واژوو نەکردوە، و ئەو کۆمپانیایەش کاریگەری نییە لەسەر ڕێکەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان
وەزارەتمان و کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ.
دەشڵێن؛ وەڵامی ڕەزامەندییەکانی وەزارەتیان و کۆمپانیاکان لە (23)ی ئەم مانگە بە نووسراوی فەرمی
ناردوەتە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ.
سامانە سروشتییەکان ئاماژەیان
بەوەشکردوە؛ چاوەڕوانن وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بو ئیمزاکردنی ڕێکەوتنەکە وەڵامیان
بداتەوە، تاوەکو بە زووترین کات کۆمپانیای سۆمۆ دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم
بکات و بڕگەکانی ڕێکەوتنەکە جێبەجێ بکات.
154 جار خوێندراوەتەوە