ئیلهام ئەحمەد: دەستوەردانی تورکیا کێشە لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ دیمەشق دروستدەکات

KNN : Kurdish News Network
09:54 - 17/09/2025
کوردستان
+
-

هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر جەختی لەوەکردەوە دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا تا ئێستا ئەنجامێکی کەمی بەدیهێناوە، و دەستوەردانی تورکیا بە یەکێک لەو کێشانە دەزانێت کە لەگەڵ دیمەشق روبەڕویان دەبێتەوە.

 

هەواڵ: KNN

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی لە میانی کۆنفرانسی "ئاسۆی سوریا و عێراق"دا لە شارى بەرلین، لە وتارێکدا جەختی لەوەکردەوە کە دیمەشق هۆکاری خاوی جێبەجێکردنی بڕگەكانی  رێککەوتنی (10)ی ئازارە.

ئیلهام ئەحمەد، وتیشی"  لەگەڵ حکومەتی راگوزەر لە گفتوگۆداین، بەڵام پێشکەوتنێکی کەممان بەدەستدەهێناوە، چونکە حکومەت دەستی دەستی دەكات لە گفتوگۆکان، حکومەتی راگوزەر بەنیازە تاکڕەوانە کۆنترۆڵی بەسەر هەموو شتێکدا هەبێت، بەڵام سوریای نوێ پێویستی بە سیستمێکی نا ناوەندییە".

ئیلهام ئەحمەد دەستوەردانی تورکیا یەکێک لەو کێشانەیە کە لە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتدا روبەڕومان دەبێتەوە، سوریا پێویستی بە دەستورێکی نوێ هەیەو دەبێت دەستوری ئێستا نوێ بکرێتەوە.

58 جار خوێندراوەتەوە