بەرهەمهێنانی نەوت و غاز کەم بوەتەوە ومەترسی لە سەرانسەری جیهان دروست کردوە

KNN : Kurdish News Network
02:36 - 16/09/2025
جیهان
+
-

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ڕۆژی سێشەممە هۆشداری دا کە بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە کێڵگە پێشکەوتوەکانی جیهان بە خێرایی کەم دەبێتەوە ومەترسی لە سەرتاسەری جیهان دروستکردوە.

هەواڵ: KNN

ئاژانسی هەواڵی شەفەق لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوقیکردوەتەوە کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە  باسی لە دابەزینی خێرای بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە کێڵگە نەوتییە چالاکەکان لە سەرانسەری جیهان دەکات، هەروەها ڕایگەیاندووە" وەبەرهێنان لە باشترین حاڵەتدا سنووردارە بە پاڵپشتیکردنی کارەکانی ئێستا".

هەروەها هۆشداریشی دا کە کەمبونەوەی خێرایی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتی و غازەکان ئێستا کاریگەری بەرچاوی لەسەر بازڕەکان و ئاسایشی وزەی جیهانی هەیە.

ڕاپۆرتەکە لە درێژەی قسەکانیدا ئاشکرای کردوە" بەبێ بەردەوامیی وەبەرهێنان لەم بوارانەدا، جیهان ساڵانە بڕە پارەیەک لەدەست، کە دەکاتە تێکڕای دابەزینی ساڵانە بە ڕێژەی 8% لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا".

سەبارەت بە غازی سروشتیش، ڕاپۆرتەکە پێشبینی دەکات کە بەرهەمهێنان ساڵانە بە تێکڕای لەسەدا 9 یان 270 ملیار مەتر سێجا کەمببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەکە بە بەراورد بە دە ساڵی ڕابردو خراپتر بوە، پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنان بە نزیکەی 3.9 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ نەوت و 180 ملیار مەتر سێجا بۆ غاز کەم کرێتەوە.

ڕاپۆرتەکە هۆکاری خێرابوونی دابەزینی بەرهەمی جیهانی دەگەڕێنێتەوە بۆ زیادبونی پشتبەستن بە سەرچاوە نامۆکانی وەکو، نەوتی شیل و پڕۆژەکانی ئاوی قوڵ، کە بە ڕێژەیەکی خێراتر لە کێڵگە ئاساییەکان کەم دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە ئێستادا ئاماژەیەکی نیگەرانکەر هەیە ئەوەش ئەوەیە کە وەبەرهێنانی ساڵانە لە کەرتی نەوت و غاز لە ساڵی 2019ەوە  بەرەو ئاراستەی قەرەبوکردنەوەی دابەزینی بەرهەمهێنان کراوە، نەک دابینکردنی گەشەی خواستی وزەی جیهانی.

82 جار خوێندراوەتەوە