دوای هێرشە چڕ و بەردەوامەکانی شەوی ڕابردوی ئیسرائیل، ئیسرائیل کاتزی وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە ڕایگەیاند،
"غەززە دەسوتێت، سوپاکەیان بە مشتێکی ئاسنین لە ژێرخانی تیرۆرستی دەدات و
پاشەکشە ناکەن تاوەکو شکست بە حەماس دەهێنن و بارمتەکان ئازاد دەکەن.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری
بەرگری ئیسرائیل لە لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" ڕایگەیاندوە؛ تا کۆتایی بە حەماس نەهێنن،
پاشەکشە ناکەن لە هێرشی ئاسمانیو زەمینی
بۆ سەر غەززە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی رابردو هێرشە
ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە وێنەی نەبوە، سوپای ئیسرائیل بە بەردەوامی، تاوەرەکان و باڵەخانەکانی نیشتەجێبون لەو شارە
بۆردومان دەکات.
ئیسرائیل جگە لە تۆپبارانکردنی کەرتەکە، بە
هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگیش بۆردومان دەکات و فشار دەخاتە سەر دانیشتوانی غەززە لە
بەشی ڕۆژئاوای شارەکە، بۆئەوەی بەرەو باشور بڕۆن.
پێشتریش، ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسیۆس بە پشت بەستن
بە کاربەدەستانی ئیسرائیل بڵاوی کردبوەوە کە سوپای ئیسرائیل لە ڕۆژی سێشەممەوە هێرشێکی
زەمینی بۆ دەستبەسەرداگرتنی شاری غەززە دەستپێدەکات
123 جار خوێندراوەتەوە