ترەمپ سکاڵای یاسایی لەسەر ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
01:39 - 16/09/2025
جیهان
+
-

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە فلۆریدا سکاڵای یاسایی لەسەر ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز تۆمار کردوە بە تۆمەتی " ناوزڕاندن و درۆکردن". دۆناڵد ترەمپ ڕۆژنامەکەی بە " دەمبڕێکی مەجازی بۆ دیموکراتەکان" ناوبردوە.

هەواڵ:KNN

لە پۆستێکدا لە سۆشیال میدیا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی تۆمەتبار کرد بەوەی کە "شێوەیەکی دەیان ساڵەی درۆکردن لەبارەی سەرۆکە خۆشەویستەکەت (من!)، خێزانەکەم، کارەکەم، بزووتنەوەی ئەمریکای یەکەم و نەتەوەکەمان بە گشتی" بەکاردەهێنێت.

بە تایبەتی ئاماژەی بە پشتگیری نیویۆرک تایمز لە کامالا هاریس لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2024 کرد و وتی ڕۆژنامەکە بوەتە "دەمڕاستێکی مەجازی بۆ پارتی دیموکراتی چەپی توندڕەو".

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو داوایەی لە ویلایەتی فلۆریدا تۆمارکراوە بەڵام وردەکاری زیاتری نەخستەڕو.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە تۆمارێکی دادگادا دەرکەوتوە کە ترەمپ سکاڵای یاسایی لە دژی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز تۆمارکردوە وداوای غەرامەی 15 ملیار دۆلاری لێکردوە، بەڵام ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز تا ئێستا وەڵامی نەداوەتەوە.

ڕۆژنامەکە چەندین ڕاپۆرتی ڕەخنەگرانەی لەسەر ئیدارەی ترەمپ لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا بڵاوکردۆتەوە.

لە لەماوەی رابردودا سەرۆکی ئەمریکا هەواڵەکانی سی ئێن ئێن و نیویۆرک تایمزی ڕەتکردەوە کە باس لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ناوەندە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی بە تەواوی لەناو نەبرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەیەکەوە کاردەکەن بۆ بێناوبانگکردنی یەکێک لە هێرشە سەربازییە سەرکەوتووەکانی مێژوو.

ترەمپ زیادی کرد: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران بوون، هەردوو ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و سی ئێن ئێن ڕووبەڕووی کاردانەوەی توندی گشتی بوونەتەوە.

52 جار خوێندراوەتەوە