لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق : تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ موچەی فەرمانبەران مسۆگەرە

KNN : Kurdish News Network
03:12 - 16/09/2025
ئابوری
+
-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ موچەی فەرمانبەران مسۆگەرەو مانگانەش لەكانی خۆیدا دابەش دەكرێت.

 

هەواڵ: KNN

موعین كازمی ئەندامی لیژنەكە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا جەختی لەسەر ئەوەكردوەتەوە، حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەپاڵ داهاتی نەوتیدا كاردەكەن لەسەر زیادكردنی داهاتی نانەوتی لەپێناو پشتیوانیكردنی گەنجینەی دەوڵەت.

 

 

كازمی باسی لەگرنگی دانانی یاسایەك بۆ پێكهێنانی دەستەی چاودێرسیكردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان كردوەو دەشڵێت ؛ كە لەئێستادا داهاتەكان لەنێوان وەزارەتی دارایی و دیوانی ژمێریاری و ئەنجومەنی وەزیرانەوە دابەشكراون و ئەوەش وادەخوازێت دەستەیەكی سەربەخۆ هەبێت بۆ چاودێریكردنی وردی داهاتەكان.

1012 جار خوێندراوەتەوە