بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەوڵەت، لەسەر داهاتی نانەوتی و نانکۆکییەکانی
هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق کۆبێتەوە ودواتر راپۆرتی خۆی بداتە ئەنجومەنی وەزیرانی
عێراق بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان.
هەواڵ:KNN
ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەوڵەت
لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی و کێشەکانی بەردەم هەرێم و حکومەتی فیدراڵی کۆدەبێتەوە و هەردو راپۆرتی ئامادەکراو لەلاین هەولێر
وبەغدا تاوتوێی دەکات ودواتر دەخرێتە دەنگدان وهەرکام دەنگیان هێنایەوە دەبێتە
یەکلاکەرەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
بە پێی زانیارییەکان
ئەگەر ئەنجومەنی دەوڵەت پێش كۆبونەوەکەی ئەمڕۆی
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نەیتوانی ڕاپۆرتی خۆی پێشكەش بكات، ئەوا ڕۆژی چوارشەممە
جارێكی دیكە كۆدەبێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و چاوەڕوان دەکرێت
پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان، کە پەیوەستە بە موچەی فەرمانبەران لە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە، تاوتوێ بکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق،
لە پەراوێزی کۆبونەوەی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی لە قەتەر لەگەڵ وەزیرە کوردەکان
کۆبوەتەوە. باس لە پرسی موچە، داهاتی نانەوتیی هەرێم و ڕێککەوتنەکانی نێوان هەولێر
و بەغداد کراوە.
295 جار خوێندراوەتەوە