وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكرد؛ لەماوەی
ساڵێدا وڵاتەكەی زیاتر لە 28 تۆن زێڕی هاوردەكردوە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتەكە لەزاری فەیاز دلێمی سەرۆكی دەزگای ناوەندیی پێوانەو
كۆنترۆڵی جۆری بڵاویكردوەتەوە ، عێراق لەسێ مانگی كۆتایی ساڵی 2023 ەوە تاوەكو
كۆتایی ساڵی 2024 بەبڕی 28 تۆن و 298 كیلۆگرام زێڕی هاوردەكردوەو هەمو ئەو زێڕانەش
كە هاتونەتە عێراقەوە لەڕێگەی یەكەی پشكنین لەهەردو فڕۆكەخانەی نەجەف و بەغدادەوە
پشكنینیان بۆ كراوەو مۆریان لێدراوە و ئەو
كارەش داهاتەكەی 5 ملیارو 596 ملیۆن دینار بووە.
پێشتر بانكی ناوەندیی عیراق ئاشكرایكردبوو كە
وڵاتەكەی خاوەنی 168 تۆن زێڕی یەدەگە.
149 جار خوێندراوەتەوە