عێراق پێشەنگ بوە لەهاوردەكردنی هێلكەی توركیدا

KNN : Kurdish News Network
04:01 - 10/09/2025
ئابوری
+
-

کۆمەڵەی هەناردەکارانی بەرهەمە ئاژەڵییەکانی ئیجە ڕایگەیاند، عێراق لە پلەی یەکەمدا بووە وەک گەورەترین هاوردەکاری هێلکەی تورکیا لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا

 

هەواڵ:KNNC

 

 

کۆمەڵەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردوەتەوە؛ عێراق لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەدایە كە هێلكەی لەتوركیاوە هاوردەكردوە بەبەهای  66 ملیۆن دۆلار و بەدوایشدا روسیا هاتوە كە بەبەهای  45 ملیۆن دۆلارو ئەمریكا بەبەهای 17 ملیۆن و بەدواشیاندا كازاخستان هاتوە كە بەبەهای 16 ملیۆن  و پاشان ئیمارات بەبەهاری 15 ملیۆن و ئیتاڵیاش بەبەهای 14 ملیۆن دۆلار هێلكەیان لەتوركیاوە هاوردەكردوە.

 

 وەك لەبەیاننامەكەدا هاتوە خواستی عیراق بۆ هێلكەی توركی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەئەمریكاو بەرازیل و ژمارەیەك لەوڵاتانی ئەوروپی ئەنفلۆنزای باڵندە بڵاوببوەوە ئەوەش بوە هۆی لەناوچونی بەشێكی زۆری پەرلەوەر لەو وڵاتانە.

103 جار خوێندراوەتەوە