شرۆڤەكارێكی سیاسی هۆشداری لەهەرەسهێنانی دارایی عێراق دەدات

KNN : Kurdish News Network
06:16 - 09/09/2025
ئابوری
+
-

شرۆڤەكارێكی سیاسی عیراقی ئاشكرایكرد كە گەنجینەی دارایی عیراق بەرەو نابوتبون چوەو ئەو داهاتەش كە لەنەوتەوە دەست دەكەوێت بەشی زۆری بۆ موچە تەرخان دەكرێت بەجۆرێك كۆی ئەو بودجەیەی كە لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵ بۆ موچە تەرخانكراوە 44.946 تريليۆن دينار بووە.

هەواڵ: KNN

حامید سەید بە بەغداد لیەومی راگەیاندوە ؛ كۆی داهاتی نەوتی خاو لەهەمان ماوەدا بریتی بووە لە 45.283 تريلیۆن دينار بوە.

 

 وەك ئەو شرۆڤەكارە دەڵێت ؛ گەنجینەكان بەرەو خاڵیبون چون و نابوتبونی دارایی بەڕێوەیە و داهاتی نەوت فریای موچە ناكەوێت.

 

بەپێی هەمان سەرچاوە کاردانەوە کۆمەڵایەتییەکانی ئەم قەیرانە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕوون بووەتەوە و خانەنشینانیش قوربانی قەیرانەكەن كە بەردەوام دابەشكردنی موچەكانیان دوا دەكەوێت.

332 جار خوێندراوەتەوە