قەتەر؛ ژمارەیەك سەركردەی حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە كوژران

KNN : Kurdish News Network
04:35 - 09/09/2025
جیهان
+
-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە هێرشكرایە سەر سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماسی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر .

 

هەواڵ: KNN

ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، سوپا و دەزگای شاباك بە وردی هێرشەكەیان ئەنجامداوەو ئەو سەرکردانەی حەماسیش کە کراونەتە ئامانج ساڵانێکە سەرکردایەتی چالاکییەکانی حەماسیان کردووە و بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی کۆمەڵکوژییەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر و ئەنجامدانی شەڕی دژی ئیسرائیلیان لە ئەستۆدایە".

 

 

بەپێی میدیاكان ئەو سەركردانەی حەماس كە لەو هێرشەدا كوژران ژمارەیان 10 كەسن كە لەنێویاندا خەلیل حەیە، خالید مەشعەل و ژمارەیەكی تری هەن.

 

 جەختیشكراوەتەوە هێرشەكە لەكاتێكدا بووە سەركردەكانی حەماس لەدۆحە لەكۆبونەوەیەكدا بوون لەبارەی ئاگر بەستی غەززە كە ئەوەش لەسەر پێشنیاری سەرۆكی ئەمریكا بووە.

 

لایخۆشیەوە وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشەی كردو رایگەیاند؛ بەهیچ شێوەیەك چاوپۆشی لەو رەفتارەی ئیسرائیل ناكەن كە پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاساكان و هەڕەشەیەكی مەترسیداریشە بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتی قەتەرو ئەوانەی لەو وڵاتە نیشتەجێن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا كەناڵی 12ی ئیسرائیلی ئاشكرایكرد كە هێرشەكە بەرەزامەندی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بوەو چرای سەوزی بۆ تەلئەبیب داگیرساندوە .

 

317 جار خوێندراوەتەوە