سوپای ئیسرائیل: زیاتر لە 15 فڕۆكەی جەنگی لەهێرشەكەی سەر دەوحە بەشدار بون

KNN : Kurdish News Network
07:35 - 09/09/2025
جیهان
+
-

سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد، كە لەهێرشەكەی ئەمرۆ بۆ سەر بارەگایەكی بزوتنەوەی حەماس لەدەوحەی پایتەختی قەتەر زیاتر لە 10 بۆمب و موشەكیان بەكار هێنراوە.

 

هەواڵ: KNN

 رایۆی ئیسرائیل بڵاویكردەوە " كە لەو هێرشەدا 15 فرۆكەی جەنگیی و ژمارەیەك فرۆكەی درۆن بەشداریان كردوەو لەهێرشەكەشدا شەش سەركردەی حەمای كوژران.
ئەوەش دوپاتكراوەتەوە  كە زۆر بەوردی هێرشەكە ئەنجامدراوە و سەر ئەنجام ئەم كەسانە كوژراون :

جیهاد لەید ئەبو بلال ، بەرێوەبەری نوسینگەی خەلیل حەیە
مام حەیە كوڕی خەلیل حەیە
عەبدوڵا عەبدولواحید ئەبو خەلیل ، پاسەوان
موئمن حەسونە ئەبو عومەر ، پاسەوان
حەمەد عەبدولمالك ئەبو مالك ، پاسەوان

 

هەر لەوچوارچێوەیەدا بزوتنەوەی حەماس لەراگەیەنراوێكیدا جەختیكردوەتەوە كە ئیسرائیل  لەهەوڵی كوشتنی سەركردەكانی لەقەتەر سەركەوتوو نەبوەو سەرجەمیان رزگاریان بووە و وەزارەتی ناوخۆی قەتەریش كوژرانی پۆلیسێكی قەتەری برینداربوونی ژمارەیەكی تری لەهێرشەكەی ئیسرائیلدا راگەیاند.

لایخۆشیەوە وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا رایگەیاند، پێشوەخت لەلایەن ئیسرائیلەوە لەهێرشەكە ئاگادار كراونەتەوەو ئەوانیش دەوحەیان لەهێرشە چاوەڕوانكراوەكەی تەلئەبیب ئاگادار كردوەتەوە.

 

443 جار خوێندراوەتەوە