سەرەڕای وێرانبونی
غەززە، بەڵام زیانەکانی سوپای ئیسرائیلیش کەم نییە، دوێنێ سوپای ئەو وڵاتە کوژرانی
چوار سەربازی لە ڕێگەی تەقەمەنییەوە لە غەززە راگەیاند، بەمەش لە سەرەتای هێرشی زەمینی
ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە، ژمارەی ئەفسەر و کوژراوەکانی گەشتوەتە 904 کەس.
هەواڵ: KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای
ئیسرائیل رایگەیاندوە، لە ئۆپراسیۆنێکدا، سێ سەرباز و ئەفسەرێکیان کوژراون، بەپێی ئاماری ئاژانسی فرانس پرێسی فەڕەنسی، ژمارەی
کوژراوەکانی سەربازە ئیسرائیلییەکان گەشتوەتە 904 ، کە 468 سەربازیان لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بوە سەر غەززە لە 27ی تشرینی یەکەمی 2023 دا.
دوای چرکردنەوەی
ئۆپراسیۆنەکانیان، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە چوار سەربازەکەیان لە باکوری کەرتی غەززە کوژراون، ناوی سیانیانی بڵاوکردوەتەوە و تەمەنیان لە
نێوان 19 بۆ 20 ساڵاندایە.
سوپا ڕونیشیکردوەتەوە "سەربازە کوژراوەکان سەر بە لیوای زرێپۆشی ئاسایی 401 بون. ڕوداوەکە لە دەوروبەری
کاتژمێر 6:00ی بەیانی ڕویداوە کاتێک شانەیەکی چوار چەکداری هێرشیان کردوەتە سەر پێگەکە
و تەقەمەنییەکیان فڕێداوەتە ناو تانکەکەیانەوە و دواتر تەقەیان لە فەرماندەکەی کردوە".
ئەمە لە کاتێكدایە بە گوێرەی ئامارەکانی تەندروستی غەززە، لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023وە تا ئێستا، ژمارەی قوربانییەکان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 200 هەزاری تێپەڕاندوە، کە 64 هەزار و 522 کوژراو و زیاتر لە 163 هەزارکەسیش بریندارن.
97 جار خوێندراوەتەوە