سەرۆکی حکومەتی
هەرێمی رایگەیاند" حکومەتی هەرێم هیچ کێشەیەکی نییە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی
نەوتی هەرێم"، جەختیشیکردەوە ئەوەی ماوەتەوە چارەسەرکردنی کێشەی نێوان کۆمپانیا
نەوتییەکان و حکومەتی فیدراڵییە".
هەواڵ:KNN
مەسرور بارزانی
لە پەراوێزی کردنەوەی شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی هەولێر بە ڕۆژنامەنوسانی
ڕاگەیاند" ئێمە چەندین جار ئەمەمان دوبارە کردۆتەوە و هەرجارێک جەختمان لەسەر
هیوای خۆمان کردوەتەوە کە کێشەکانی موچە بە زووترین کات چارەسەر بکرێن، بەڵام هەمیشە
دەبینین کێشەیەکی نوێ لە حکومەتی فیدراڵیەوە سەرهەڵدەدات".
وتیشی"هەمیشە
بە هەوڵێکی زۆرەوە هەوڵمان داوە خۆمان چارەسەری ئەو تەحەددایانە بکەین، چونکە ئەوەی
زۆر گرنگە بۆ ئێمە بەختەوەری و ئاسایش و سەقامگیریی خەڵکی کوردستان و بەردەوامی پێشکەوتنی
ئابوری ناوچەکەیە، بۆیە هەمو شتێک کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە
پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە و هەمیشەش دەبێت".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی
کوردستان درێژەی بە قسەکانی دا و دەشڵێت" لە ئێستادا شاندەکانمان دانوستانی بەردەوام
لەگەڵ کابینەی فیدراڵی ئەنجام دەدەن، سەبارەت بە داهاتە نا نەوتییەکان، و نزیکە بگەینە
قۆناغی کۆتایی ڕێککەوتن".
ئاماژەی بەوەشکرد،
" حکومەتی هەرێم چیتر کێشەی لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان و حکومەتی فیدراڵیدا
نییە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت".
مەسرور بارزانی ئاشکراشی کرد کە " ئەوەی دەمێنێتەوە خاڵێکی ناکۆکی لە نێوان کۆمپانیاکان
و حکومەتی فیدراڵیدایە، چونکە ئێستا کۆمپانیاکان داوای گەرەنتی دەکەن کە بەردەوام
دەبن لە وەرگرتنی داواکارییە داراییەکانیان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە".
549 جار خوێندراوەتەوە