ئەمڕۆ وەزیری
دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە قاهیرە
کۆدەبێتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە دانوستانەکان لەسەر رێسای نوێ بۆ ئێران و ئاژانسی
ئەتۆمی.
هەواڵ:KNN
لە کاتێکدا ئەمڕۆ
دوهەمین ڕۆژی کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەننا
بەڕێوەدەچێت، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند " کە عەباس
عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەو میسر دەروات و لەگەڵ ڕافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی
وزەی ئەتۆمی کۆدەبێتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە دانوستانەکان لەسەر ڕێسای نوێ بۆ
ئێران و ئاژانسەکە".
وەزارەتی دەرەوەی میسر هەروەها دوپاتی کردەوە که کۆبوونەوەکه ئه مڕۆ سێشه ممه 9ی ئه یلول
له قاهیره به ئامادەبونی بەدر عەبدل بەتی وەزیری دەرەوەی میسر بەڕێوەدەچێت.
به پێی ڕاپۆرتی
ئیرنا، ده قی ئەو دەستنوسەی رادەستی ئاژانسەکە دەکرێت ، ڕێکاره نویەکانی نێوان ئێران و
ئاژانسی ئەتۆمی بۆ جێبه جێکردنی پرسەکانی پاراستن به لەبەرچاوگرتنی دەرئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوه ئەتۆمییەکانی ئێران، و هەروەها یاسای په رلەمان بە لەبەرچاوگرتنی ئه نجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی،
له سێ خولی دانوستانی نێوان ئێران وئەمریکادا، لە خۆدەگرێت.
لە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە لەگەڵ
ئیسرائیل، ئەمە یەکەمین دیداری بەرپرسانی ئێرانە لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی .
116 جار خوێندراوەتەوە