لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا سەرجەم ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاكانی جۆری
شاهینەو مەلیكە كۆدی تایبەتیان پێبدرێت و هەر خاوەن ئۆتۆمبیلێكیش تەنیا یەك كۆد
دەكرێت بەناویەوە.
هەواڵ: KNN
بڕیاری نامیق پەیامتێری دیجیتاڵ میدیای كەی ئێن ئێن پێیڕاگەیاندین ؛ بڕیارەكە لەسبەی چوار شەممەوە لەسنوری پارێزگای سلێمانی جێبەجێدەكرێت.
هەروەها دەڵێت پێویستە سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاكانی ببنە خاوەنی ئەو كۆدەو لەهەمان كاتیشدا خاوەنەكانیان بۆیان نییە ئۆتۆمبیلەكانیان بفرۆشنەوە
بەڵكو تەنیا دەتوانن سكراپی بكەن .
ئاماژەی بەوەشكردوە كە بەپێی بڕیارەكەی تریش هەرچی خاوەن پیشەنگەكانی ئۆتۆمبیلیشە پێویستە لەماوەی مانگێكدا سەرجەم ئەو
ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتایانەی كەهەیانە بەشارەكانی باشوری عیراقی بفرۆشن و لەوماوەیەش
بەدواوە هەرئۆتۆمبیلێكی بێ سەرەتا دەستی بەسەردابگیرێت سكراپ دەكرێت و خاوەنەكەشی
قەرەبوو ناكرێتەوە.
335 جار خوێندراوەتەوە