كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا درایە دەست ئەنجومەنی شورا

KNN : Kurdish News Network
04:17 - 09/09/2025
کوردستان
+
-

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دۆسێی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا رادەستی ئەنجومەنی شورا بكات

 

هەواڵ: KNN

 

 

بڕیار نامیق- پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای KNN  پێیڕاگەیاندین  ئەو كۆنوسەی رۆژی پێن شەممەی رابردوولەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم بەبەشداری وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم و وەزیرانی دارایی و پلاندانانی عیراق ئامادە كرابوو ، رادەستی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كرا بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدات بەڵام ئەمرۆ سێشەممە ئەنجومەنی ناوبراو كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدای رەوانەی ئەنجومەنی شورا كرد بۆ ئەوەی بەپێی یاسا بڕیاری یەكلاكەرەوە بدات لەسەر ئەوەی هەرێم و بەغدا كامیان لەسەر هە قن، كامە داهات فیدراڵی و كامەشیان نافیدراڵییە.

 

 

لایخۆشیەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق  بەیەكێك لەوەزیرە كوردەكانی راگەیاندووە كە كۆنووسەكەی بەر لەدوو رۆژ بەدەستگەیشتوەو جەختی لەوەشكردوەتەوە، كە ئەوان وەك ئەنجومەنی وەزیران ناتوانن بڕیارە لەخاڵە هاوبەش و ناكۆكەكانی وەفدەكانی هەردولا بدەن بۆیە كۆنوسەكە ئاراستەی ئەنجومەنی شورا دەكرێت بەو پێیەی پرسەكە یاساییە.

399 جار خوێندراوەتەوە