لیستی موچەی مانگی هەشت رادەستی بەغدا کرا

KNN : Kurdish News Network
10:25 - 09/09/2025
کوردستان
+
-

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە لیستی موچەی مانگی ٨ ی رەوانەی بەغدا کرد.

هەواڵ:KNN

ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئەیلولی 2025 وەزارەتی دارایی وئابوری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە " لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆبونەوەکانی هەولێر وبەغدا لەسەر پرسی موچە وهەناردەی نەوت بەردەوامە و تا ئێستا موچەخۆرانی هەرێم تەنیا موچەی مانگی شەشیان وەرگرتوە و چارەنوسی موچەکانی دیکە نادیارە.

117 جار خوێندراوەتەوە