دەستەی سەر بەخۆی مافی مرۆڤ لەسەر رەوشی زیندانیان راگەیەندراویکی بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
04:02 - 26/08/2025
کوردستان
+
-

 ئەمرۆ سێشەممە  دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ راگەیەندراوێکی لەسەر دەستگیرکراوانی رۆژانی رابردوی سلێمانی بڵاوکردەوەو رایگەیاند چاویان بە لاهور شێخ جەنگی و بەشێک لە دەستگیراوانی دیکە کەوتوە

هەواڵ: KNNC

بە پێی راگەیەندراوەکە شاندێک لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئەمرۆ سەردانی شاری سلێمانیان کردوە،

بە پێێ راگەیەندراوەکە، شاندەکە لەگرتوخانەی کانی گۆمە چاویان کەوت بە لاهور شێخ جنگی لەنزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ کردوە دەربارەی ڕەوشی تەندروستی و شوێنی حەوانەوەو ڕێکارەکان پرسیاریان لێ کردوە.

بە پێی راگەیندراوەکە، لاهور شێخ جەنگی  ئاماژەی بەوە کردوە تەندروستی باشەو لەژورێکی تایبەت دانراوەو تەواوی پێداویستیەکانی بۆ دابین کراوە وە هەروەها بەڤیدیو لەگەڵ خێزانەکەی قسەی کردووە وەهەروەها داوای پەرتوکی کردبوو لەئاسایش کومەڵێک پەرتووکیان بۆ هێناوە، وە  ئاماژەی بەوەش کرد لەوکاتەی کەهاتووە بۆ زیندانی ئاسایش لەکانی گۆمە، ڕووبەڕووی هیچ توندوتیژی و ئەشکەنجەیەک نەبۆتەوە.

دەشڵین: " لاهور شێخ جنگی داوای کردووە کە
 دۆسیەکەی بەڕێکاری یاسایی بروات و دەستەش چاودێری بکات".

 هەروەها لاهور شێخ جەنگی ئاشکرای کردوە،  لەسەر ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژە گوتی زووتر نوێنەرانی وڵاتانی ئەمریکاو بەریتانیاوفەرەنسا و حکومەتی هەرێمی لێ ئاگادار کردۆتەوە کە ئەو ڕووداوانە ڕوو دەدەن.


دەستەی مافی مرۆڤ ئاماژەیان بەوەدا "مافی ناوبراوە ڕێگە بە پارێزەرەکانی بدرێ سەردانی بکەن و بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا ئەو پرسەش چارەسەر بکرێ و ڕێگە بدرێ بە سەردانی پارێزەرەکان".

لە راگەیەندراوەکەی دەستەی مافی مرۆڤدا لە زاری لاهور شێخ جەنگیەوە هاتوە "کەلەکاتی لێکۆڵینەوەکان هیچ توندوتیژیەکی بەرامبەر نەکراوەو هیچ دان پێدانێکی بەزۆری  لێی وەرنەگیراوە هەروەها لەوەڵامی پرسیاری  تیمی دەستە سەبارەت بە ڤیدیو کردن لەکاتی لێکولینەوە گوتی هیچ کامیرا و ئامێری تۆمارکردن نەبووە لەکاتی لێکولینەوە.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەشڵین: دواتر تیمەکەی دەستەکەیان چاویان بەبەشێک لەدەستگیراوەکان کەوت کە وەک ئەندامی هێزەکەی لاهور شێخ جنگی ناسراون و بەپێی بەدوا داچونی شاندەکەی دەستە ژمارەیان ١٦٢ کەسن وە ئاسایش گوتی ژمارەی کوژراوەکانی هەردوو لا پێنج کەسن هەروەها ئاماژەیان پێکرد کە ڕۆژانە ڕێگە بەبەشێک لەکەس و کاریان دراوە سەردانیان بکەن وە ئاماژەیان بەوە کردوە لە ئێستادا شوێنیان باشە لەو کاتەی هێنراونەتە ئاسایش. ڕووبەڕووی هیچ
توندوتیژیەک نەبونەتەوە.

لە کۆتای راگەیندراوەکەیان، دەستەی مافی مرۆڤ ڕایدەگەینێ هەر کەسێکی نادیارو بێ سەرو شوێنە لەو ڕووداوە دەتوانێ سەردانی نوسینگەی سلێمانی مافی مرۆڤ بکات بۆ سۆراخ کردنی کەسەکانیان
جێی باسە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ یەکەم دامەزراوەی فەرمیە دوای ڕووداوەکانی سلێمانی سەردانی دەستکیرکراوانی کردبێت.

 

550 جار خوێندراوەتەوە