جارێكی تر حكومەتی ئەمریكا لەڕێگەی ژمارەیەك كۆنگرێسمان و سیناتۆرەوە پشتیوانیكردنی وڵاتەكەیانی بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات دوپاتكردەوە.
هەواڵ: KNNC
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی هاوار نیوز و لەمیانەی دیدارێكی نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدەو ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆربەڕێوەبەری و وەفدێكی ئەمریكی كە لەهەریەك لە تۆماك باراك نێردەری ئەمریكا بۆ سوریاو جین شاهین ژنە سیناتۆر و جۆ ویلسۆن كۆنگرێسمان پێكهاتبوو تیایدا باس لە جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی 10ی ئاداری نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سوریا كراوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە لەو دیدارەدا كە لەعەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچووە،لایەنی ئەمریكی پشتیوانیكردنی واشنتۆنی بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات و هەوڵەكانی بنەبڕكردنی تیرۆر دوپاتكردوەتەوە.
229 جار خوێندراوەتەوە