ئەحمەد شەرع : كێشەكان لەگەڵ كوردو دروزەكان لەچوارچێوەی یەكپارچەیی سوریا چارەسەر دەكەین

KNN : Kurdish News Network
04:54 - 26/08/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی كاتیی سوریا دەڵێت من ئیخوانی نیم و بەهۆی داعشیشەوە زەرەرێكی زۆرم پێگەیشتوە

 

هەواڵ: KNNC

رۆژنامەی نەهاری لوبنانی لەزاری  ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سوریا بڵاویكردەوە " كاتی خۆی كە لەعێراق بوە دژی داگیركاری ئەمریكا جەنگاوە بەڵام ئەوەی سەیرە ئەو عیراقیانەی لەو دەمەدا دژ بەسوپای ئەمریكا جەنگاون ناویان لێنراوە موجاهدین و ئێمەو مانانیش ناومان لێنرا تیرۆریست .

 

سەبارەت بەپرسی كورد و درزەكانیش شەرع رایگەیاندوە؛ كێشەكان لەچوارچێوەی یەكپارچەیی سوریا چارەسەر دەكەن و هەر بانگەشەكردنێكیش بۆ سەربەخۆی و جیابوونەوە لەسوریا تەنیا وەك خەونێك دەمێنێتەوە.

 

سەرۆكی كاتیی سوریا باسی لەوەشكردوە كە ئەو ئیخوانی نیەو بەهۆی داعشیشەوە زیانی گەورەی بەركەوتووە و لەهەمان كاتیشدا سوپاسی سەرۆكوەزیرانی عیراق لەبەرامبەر ئەوەی كە دەستوەردان لەكاروباری سوریا ناكات.

1011 جار خوێندراوەتەوە