ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆنفڕانسێکی
ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کاردەکەن بەمەبەستی ڕاگرتنی شەڕی غەززە، جەختیشیکردەوە هێرشەکانی
ئیسرائیل بۆسەر هاوڵاتییانی مەدەنی و ڕۆژنامەنوسان قبوڵکراو نییە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دوشەمە، سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەوانیدا
ڕایگەیاند؛ برسیکردنی گەلی فەڵەستین تاوانێکە پێویستە بوەستێنرێت.
ئاماژەی بوەشداوە، لەگەڵ پاشای قەتەر تەمیم بن
حەماد، باسی بارودۆخی غەززەیان کردوە و داوای ڕاگرتنی برسیکردنی خەڵکی غەززە دەکەن،
جەختیشکردەوە کاردەکەن بۆ دڵنیابونەوە لە سەرکەوتنی هەوڵەکانی ناوبژیوانان بە مەبەستی گەشتن بە ئاگربەست لە غەززە.
ماکرۆن باسی لەوەشکرد، هێرشە
ئاسمانیەکانی ئیسرائیل بۆ کوشتنی ڕۆژنامەنوسان
و هاوڵاتییانی مەدەنی و وێرانکردنی نەخۆشخانەکان لە غەززە قبوڵکراو نییە، میدیاکان دەبێت بتوانن بە ئازادی ئەرکی خۆیان جێبەجێ
بکەن
85 جار خوێندراوەتەوە