ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی كردە سەر یەمەن

KNN : Kurdish News Network
04:26 - 24/08/2025
کوردستان
+
-

سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی موشەك و فڕۆكەی درۆنەوە زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانیی كردە سەر ژمایەك بنكەو پێگەی چەكدارانی حوسی لەیەمەن.

 

هەواڵ: KNNC

 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە " هێرشەكان بۆ سەر سەنعای پایتەخت چڕكراونەتەوە و چەند پێگەیەك لەنزیك كۆشكی سەرۆكایەتی و بنكەیەكی موشەكی بەئامانج گیراون.

 

لایخۆشیەوە كەناڵی 12ی ئیسرائیلی پشت بەستوو بەسەرچاوەیەكی سەربازیی وڵاتەكەی بڵاویكردەوە؛ هێرشەكانی ئەم دوا نیوەرۆیەی وڵاتەكەیان بۆ سەر حوسییەكانی یەمەن لەتۆڵەی موشەك و درۆنانەدایە كە ئاراستەی ئیسرائیل دەكرێن و لەو هێرشانەشدا بنكەیەكی موشەكی لەنزیك كۆشكی سەرۆكایەتی یەمەن، عەمبارێكی سوتەمەنی  و دوو وێستگەی بەرهەمێنانی كارەبا كاول كراون.

100 جار خوێندراوەتەوە

https://www.facebook.com/share/v/179cB53omq/