واشنتۆن پۆست: ئەمەریکا ترسی لە دۆخی سوریا هەیە

KNN : Kurdish News Network
02:54 - 24/08/2025
کوردستان
+
-

 رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردۆتەوە، ئەمەریکا دەیەوێت سیستمی سوریا لە فیدڕاڵییەوە نزیک بێت بۆ ئەوەی پێکهاتەکان پارێزراوبن

 

هەواڵ: KNNC

لە راپۆرتێکدا رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشكرای کردوە، کە ئاڵۆزییەکانی سوریا تادێت فراوان دەبێت و حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع دەیەوێت هەژمونی ناوەندیی خۆی بەهێز بکات، ئەمەریکاش ترسی لە دۆخەکە هەیە و دەیەوێت داهاتوی سوریا لە فیدڕاڵییەوە نزیک بێت.


رۆژنامە ئەمەریکییەکە ئاماژەی بە لێدوانی تۆم باراک، نێردەی ترەمپ بۆ سوریا کردوە و دەڵێت: ئەمەریکا وای دەبینێت نمونەی گونجاو بۆ داهاتوی سوریا دەبێت نەرم بێت، نەگاتە ئاستی فیدڕاڵی، بەڵام رێگە بە نەتەوە و پێکهاتەکان بدات پارێزگاری لە کلتور و ناسنامەی خۆیان بکەن دور لە هەڕەشەی ئیسلامەییەکان، جەختیش دەکاتەوە لەوەی هەموان دەزانن کە پێویستە بە ئەقڵانییەت بیربکرێتەوە.


ئەوە لەکاتێکدایە چەند جارێک ئەحمەد شەرع جەختی کردوەتەوە لەوەی رێگە بە دابەشبونی سوریا نادەن.

 

بەپێی راپۆرتەکە، داهاتوی سوریا لە دوڕیانێکدایە، روانگەی ئەمەریکا کە دەیەوێت دەسەڵاتێکی کراوەی نزیک لە فیدڕاڵی هەبێت، وە حکومەتێک کە دەیەوێت هەمو شتێک لە دەستی خۆیدا بێت.

400 جار خوێندراوەتەوە