میدیاکانی
فەلەستین بڵاویانکردوەتەوە، ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 24 کاتژمێری ڕابردودا بەهۆی هێرشەکانی سوپای
ئیسرائیلەوە گەشتوەتە 64 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش زیاتر
لە 270 بریندارن.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە،
میدیاکانی فەلەستین ئاماری کوژراوان و بریندارانی کەرتی غەززەیان بەهۆی
هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکردەوە و تەنها لە 24 کاتژمێری ڕابردودا زیاتر لە 300 کەس بونەتە قوربانی، کە ژمارەیەکی زۆریان منداڵن.
بەگوێرەی ئەو
ڕاپۆرتانەی بڵاویانکردوەتەوە، تەنها ئەمڕۆ 64 کەس بەهۆی هێرشەکانی سوپای
ئیسرائیلەوە لە ناوچە جیاجیاکانی غەززە کوژراون، جگە لەو ژمارەیە لە کوژران 278
کەسی دیکەش بریندار بون.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، ژمارەیەکی تر لە قوربانی لە ژێر داروپەردوو
و لەسەر شەقامەکان ماونەتەوە، چونکە تیمەکانی ئەمبولانس و بەرگری شارستانی نەیانتوانیوە
دەستیان پێیان بگات.
شەڕی غەززە 688
رۆژی تێپەڕاند و لە سەرەتای شەڕەکەوە تا ئێستا جگە لە کوژراوان و بریندارەکانی
ئیسرائیل، لانیکەم 62 هەزار و 686کەس کوژراون و 157 هەزار و 951 کەسیش
بریندار بون.
78 جار خوێندراوەتەوە