ئەندامێكی ئەنجومەنی راوێژكاری سەرۆكی
ئەمریكا بەرپرسانی عێراقی لە پەسەندكردنی یاسای حەشدی شەعبی لەلایەن پەرلەمانەوە
ئاگادار كردەوە.
هەواڵ: KNNC
گابرێڵ سۆما ؛ لەدیدارێكی تەلەفیزیۆنیدا
رایگەیاند: تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی سزای قورسی ئەمریكای لەدژی بەغدا
لێدەكەوێتەوەو وتیشی بەشێكی گەورەی پێكهاتەكانی حەشدی شەعبی لەلایەن ئێرانەوە
پشتیوانی دەكرێن.
بەوتەی سۆما، عێراق پێویستی بەحەشدی شەعبی
نابێت لەكاتێكدا خاوەنی سوپایە و جەختیشیكردەوە كە دۆناڵد ترەمپ چاو پۆشی لە هەژمونی
ئێران لەم وڵاتەدا ناكات.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا رایگەیاند ، هێزی
پێشمەرگە وەلائی بۆ عێراق هەیە سەرباری ئەوەی لەلایەن واشنتۆنەوە پشتیوانی كراوە.
دوپاتیشیكردەوە"كە
ئەمریكا رێگە نادات یاسای حەشدی شەعبی تێپەڕێنرێت.
160 جار خوێندراوەتەوە