عێراق پشت لەنەوت دەکات و بەدوای داهاتی دیکەدا دەگەڕێت

KNN : Kurdish News Network
08:55 - 20/08/2025
عێراق
+
-

دەستەی وەبەرهێنانی عێڕاق، بە مەبەستی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ و ڕەخساندنی هەلی کار، لە دوو ساڵی  ئایندەدا بە بڕی 250 ملیار دۆلار وەبەهێنان لە ناوخۆدا دەکات و پلانی هەیە داهاتە هەمەچەشنەکات زیاد بکات



هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ چوارشەمە وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی عێراق ،حەنان جاسم  ڕایگەیاند؛ لە هەوڵدان لە داهاتودا پلانیان هەیە لە ناوخۆی عیڕاقدا، وەبەهێنان بە بڕی 250 ملیار دۆلار بکەن، بە مەبەستی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی سەرچاوەکانی وزە و ڕەخساندنی هەلی کاری زیترا لە ڕێگەی زیادکردنی سەرچاوە هەمەچەشنەکانەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە؛ بە پێی ئەو پلان و بەرنامەیەی دانراوە، عیراق دەتوانێت لە چەند ساڵی ئایندە، پشت بکاتە سەرچاوەی نەوت و  وەبەرهێنانی ناوخۆ گەشەپێبدات، داهاتە هەمەچەشنەکانی زیاتر بکات و وەبەرهێنەرانی بیانی بێنە ناو وڵاتەکەوە، تاوەکو ئابوری وڵاتەکە بەهێزتر بکات.

ئەوەشی خستەڕو ساڵانی ڕابردو وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکانی وەک" پیشەسازی، ژێرخان، نیشتەجێبون، وزە، پەروەردە، و تەندروستی کراوە، کە بەشداربوە لە ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ و زیادکردنی قەبارەی بەرهەمی گشتی ناوخۆ"، جەختیشی کردەوە ئەم پلانەی کە هەیانە بپ زیدترکردنی داهاتە هەمەچيشنەکان ،یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت".

41 جار خوێندراوەتەوە