وەزارەتی
دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەینێ چوارشەممە، مامۆستایانی
گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا، موچەی مانگی ئایار(پێنج) کە تەمویلەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ
خەرج دەکرێت وەردەگرن.
هەواڵ:KNNC
ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند،
رۆژی چوارشەممە، 6ـی
ئابی 2025، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و
توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
دارایی هەریم ئاماژەی
بەوەشکردوە، دابەشکردنی موچەی ئەو چینە، لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمە.
رۆژی پێنجشەممەی
رابردو، حکومەتی عێراق، بڕی 974 ملیار و 813 ملیۆن دینار وەک شایستەی موچەی
فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی پێنج ڕەوانەی هەرێم کرد.
101 جار خوێندراوەتەوە