میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کرد: عەلی لاریجانی، ئەمینداری
ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنی گەیشتووەتە
بەغداد.
هەواڵ: KNNC
عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی
ئێران، پێش ئەوەی بەرەو عێراق بڕوات، جەختی لەوە کردەوە کە "ئاسایشی وڵاتەکەی
پەیوەستە بە ئاسایشی دراوسێکانیەوە".
لاریجانی بەر لە سەردانەکەی بۆ عێراق و لوبنان کە سێ ڕۆژ
دەخایەنێت، ڕایگەیاند کە "ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان تاران و بەغدا ئامادە دەکرێت
و لەم سەردانەدا واژۆ دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، لاریجانی بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەبارەی
پێشهاتە نوێکانی ناوچەکە گەیشتووەتە عێراق و دەچێتە لوبنانیش، هەوڵ دەدات پەرە بە
پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئێران لەگەڵ ئەو وڵاتانە بدات، هاوکات گۆڕانکارییەکانی
بواری ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و لوبنان گفتوگۆ دەکات.
سەردانەکەی لاریجانی، لەچوارچێوەی ڕێککەوتنە ئەمنییەکانە
لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە ، لەگەڵ ئەو خواستەی ئێران هەیەتی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی
لەگەڵ بەغدا و ڕێگریی لە هەڕەشەکانی سەر سنووری نێوان هەردوو وڵات.
لاریجانی
بەر لە سەردانەکەی بۆ عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: ئاسایشی
ئێران بەندە بە ئاسایشی دراوسێکانیەوە.
وتیشی: پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران لە ئاستێکی
باڵادایە، نموونەی ئەوەش چلەی ئیمام حوسەینە کە لەلایەن عێراقەوە پێشوازییەکی گەرم
لە زیارەتکاران دەکرێت و ئێمە سوپاسگوزارین.
بڕیارە لاریجانی دوای عێراق سەردانی لوبنان بکات و
لەهەردو وڵات سێ رۆژ دەمێنێتەوە
لاریجانی پەیوەست بە لوبنان وتی: "لوبنان وەک ئێران،
مێژووی ململانێی لەگەڵ قەوارەی زایۆنیستی هەیە".
96 جار خوێندراوەتەوە