بەهۆی پشوەکانی یادی چلەی ئیمام حسێن، کۆبونەوەی
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە رۆژی سێشەممەوە پێشخراوە بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە و بڕیارە
کاتژمێر (1) پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆببنەوە، بەپێی کارنامەکەش، پرسی کێشەکانی هەرێمی تێدانیە
و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا ئەو بڕگەیە زیاد بکرێت.
هەواڵ: KNNC
بڕیار نامیق، پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن
ئێن لەگەڵ سەرچاوەیەکی نێو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق قسەی کردوە و دەڵێت: کۆنوسەکەی
شاندی هەرێم و بەغداد لای وەزیری داراییە و بڕیارە لەگەڵ خۆی ئەمڕۆ بیباتە ئەنجومەنی
وەزیران تاوەکو گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
بەوتەی سەرچاوەکە، دو بابەت لە کۆبونەوەکەدا لەبارەی
گرفتەکانی هەرێمەوە باس دەکرێت، یەکەم کە هەرێم ئامادەیە نەوت هەناردە بکاتەوە، بەڵام
بۆ تائێستا دەستیپێ نەکردوەتەوە، دوەمیش لەبارەی داهاتی ناوخۆوە هەرێم ئامادەیی نیشانداوە
بۆ ئەم مانگەش 120 ملیار دینارە رادەست بکات، ئەی بۆ مانگەکانی داهاتو چی دەبێت؟
هەروەها ئەگەر رەزامەندی درا بە وەرگرتنی 120
ملیار دینارەکەی هەرێم، چاوەڕێ دەکرێت دوای تەواوبونی پشوەکانی چلەی ئیمام حسێن لە
هەفتەی داهاتو دەست بە ناردنی موچەی مانگی شەش بکرێت.
سلێمانی – بڕیار نامیق
510 جار خوێندراوەتەوە