دادگای لێکۆڵینەوەی کەربەلا رایگەیاند، تۆڕێکی تیرۆریستیان دەستگیرکردوە کە
هەوڵیان داوە حاجیانی بەشداربو لە ئەربەینی ئیمام حوسێن (درودی خوای لەسەر بێت) بکاتە
ئامانج.
هەواڵ؛ KNNC
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای داوەرییەوە بڵاوکراوەتەوە
وتێیدا هاتوە،لەژێرچاودێریی ڕاستەوخۆی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەربەلا 23
تۆمەتباریان بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکردوە .
ئەوەش هاتوە، تۆمەتباران دانیان ناوە بە پیلانێکی تیرۆرستی بۆ
بەئامانجگرتنی حاجیانی بەشداربوو لە ئەربەینی ئیمام حوسێن، کە پلانی یەکەم بریتی
بوە لە دروستکردن وچاندنی ئامێری تەقەمەنی بەدرێژایی ڕێڕەوی حاجیان لە میحوەرەکەی
باشور،هەروەها، پیلانی دوەم بریتیبوە لەدانانی ژەهری کوشندە بۆ ناو دەفرە خۆراکییەکان
کە خزمەت بە حاجیان دەکرد
هاوکات،هۆشداری دەدەنە خاوەن کاروانەکان و حوسێنیەکان لە ڕێگەدان بە هەر کەسێکی
نەناسراو بچێتە ناو شوێنەکانی ئامادەکردنی خواردن و خواردنەوە و توندکردنەوەی کۆنترۆڵی
سەرجەم پێداویستییە خۆراکییەکان.
61 جار خوێندراوەتەوە