سۆمۆ: گرێبەست لەگەل ئەو کۆمپانیایانە کراوە کە نەوتی هەرێم دەکرن

KNN : Kurdish News Network
10:46 - 09/08/2025
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ رایگەیاند، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا کڕیارەکان واژۆ کراوە کە بڕیارە نەوتی هەرێمی کوردستان بکڕن و ئامادەکارییەکان بەکۆتا گەیشتوە

 

هەواڵ؛ KNNC

 

عەلی نزار بەرێوەبەری گشتیی سۆمۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، بە تەواوی ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، ئەوەش هەرکاتێک کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان لە هەرێم دەست بە رادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو بکەن.

 

دەربارەی بە قاچاخبردنی نەوتیش بەرێوەبەری گشتیی سۆمۆ دەڵێت،قسەکردن لەبارەی بونی شوێنێک کە رێگە بە بەقاچاخبردنی نەوتی عێراق وتێکەڵکردنی لەگەڵ نەوتی وڵاتانی دراوسێ بدات،دورە لە راستییەوە و هیچ جۆرە کارێکی تێکەڵکردن یان بەقاچاخبردن

 

لەنێو بەندەرەکانی عێراق یان ئاوە هەرێمییەکانیدا نییە وهیچ لایەنێکی نێودەوڵەتی بەڵگەی نییە کە بوونی ئەم جۆرە تێکەڵکردن و بەقاچاخبردنە بسەلمێنێت

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 25ی ئاداری 2025 لەسەر سکاڵای بەغدا و بە بڕیاری دەستەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیراوە.


91 جار خوێندراوەتەوە