شوان هەورامی بە نەخۆشیی كۆچی دوایی كرد

KNN : Kurdish News Network
09:24 - 08/08/2025
کوردستان
+
-

شوان هەورامی، نوسەر و رۆژنامەنوس و رۆشنبیری دیاری ئیسلامی لە تەمەنی (58) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، عەبدولڕەحمان كاكەوەیس ناسراو بە شوان هەورامی، نوسەر و رۆژنامەنوس و رۆشنبیری دیاری ئیسلامی لە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد، دوای نوێژكردن لەسەر تەرمەكەی بەرەو شاری هەڵەبجە بەڕێخرا و بڕیار وایە لەوێ لە بەخاكی بسپێرن.


شوان هەورامی لەدایكبوی ساڵی (1976)ـی شاری هەڵەبجەیە و لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوەوە ناوێكی دیاری بواری رۆژنامەنوسی و رۆشنبیریی بزاڤی ئیسلامی بوە، لە نەوەدەكاندا سەرنوسەری ڕۆژنامەی فەرمیی بزوتنەوەی ئیسلامیی پێشو بوە و ماوەیەكیش ئەندامی سەركردایەتی ئەو حزبە بوە.


شوان هەورامی نوسەر و وەرگێڕ بوە، قەڵەمێكی دیاری سیاسی بوە و خاوەنی چەند بەرهەمێكی چاپكراوە، یەكەم بەرهەمیشی لە ساڵی (1983) چاپ كردوە بەناوی (سۆراغی ژیان) كە كتێبێكی شیعری بوە.

153 جار خوێندراوەتەوە