ئەمریکا هاوکارییەکانی هێزی پێشمەرگە دەبڕێت

KNN : Kurdish News Network
11:06 - 06/08/2025
کوردستان
+
-

 

پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی بڵاویکردەوە بەپێی پڕۆژە یاسایەکی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا، واشنتۆن لە پلانیدایە بۆ ساڵی داهاتو، یارمەتییە داراییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی ببڕێ، بەڵام بەردەوام دەبێت لە پێدانی بودجە بە دەزگای دژەتیرۆری عێراق و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).

 

هەواڵ: KNNC

بە پێی بڵاوکراوەی پێگە ئەمریکیەکە بێت لە پڕۆژە یاسایەکە، کۆنگرێس ڕێگا لە ئیدارەی ترەمپ دەگرێت بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان یاخود کەمکردنەوەی بنکەکانی ئەمریکا لەناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوا.

 

 پیشتر سەرۆکی ئەمریکا  پیلانی ئەوەی هەبوو هەشت بنکەی ئێستای ئەمریکا لە ڕۆژئاوا بۆ یەک بنکە کەم بکاتەوە.

 


هەر بە پێی بڵاوکراوەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی لەگەڵ بڕینی پارەی هاوکاری پێشمەرگە، پڕۆژە یاساکە پێشنیاری زیادبوونێکی بەرچاوی لە بودجەی دەزگای دژەتیرۆری عێراقدا لەخۆدەگرێت و داوای ٦٣.٦ ملیۆن دۆلاری بۆ ساڵی داهاتوو کردوە، لە کاتێکدا ئەمساڵ ٩.٣ ملیۆن دۆلار بووە

 


بڕینی هاوکاری پێشمەرگە دوای ئەوە دێت چەندین ساڵە نێردەی وڵاتانی هاوپەیمانان و بە دیاری کراوی ئەمریکا داوای یەکخستنی هێزی پێشمەرگەدەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین ساڵە هاریکاری مادی و مەشق و راهێنانی بەردەوامی پێشمەرگەیان هەبوە بەڵام  پارتی و یەکێتی شکستیان هێنا لە یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە داواکاری سەرەکی ئەمریکا بو بۆ بەردەوامی هاوکاریەکان.

1038 جار خوێندراوەتەوە