ئەمریکا لە بارەی یاسای حەشدی شەعبی هۆشداری توند دەدات بە عێراق

KNN : Kurdish News Network
04:00 - 02/08/2025
جیهان
+
-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی یاسای حەشدی شەعبی هۆشداری توند دەدات بە عێراق، دەڵێت'' سزای ئابوری توندان بەسەردا دەسپێنین.''

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نامەیەکدا، کە ئاڕاستەی حکومەتی عێراقی کردوە هۆشداری دەدات لەوەی پەسەند کردنی یاسای حەشدی شەعبی دژایەتی ڕاستەوخۆی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە لە عێراق.

 

وەزارەتەکە، هەڕەشەی ئەوەشی کردوە ئەگەر یاساکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەوا عێراق ڕوبەڕوی سزای توندی ئابوری دەبێتەوە.

 

هەروەها، پشتگیری تەواو وەبەرهێنانە بیانیەکان لە عێراق ڕادەگرن و سزای توندیش بۆ سەر هەناردەکردنی نەوت دەسەپێنن.

 

ئاماژەبەوەشکراوە، لێکۆڵینەوە لە باگراوەندی ئەو سیاسیانەی کە پشتگیری تێپەڕاندنی یاساکەی حەشدی شەعبی دەکەن و بەدواداچونی زیاتر بۆ ئەو کارە دەکەن.

 

 

492 جار خوێندراوەتەوە