نێردەی ئەمریکا، رایگەیاند'' بزوتنەوەی حەماس ڕەزامەندی
دەڕبڕیوە بە دانانی چەک و کۆتایی هێنان بە شەڕ و جەختیشی کردەوە لەوەی برسێتی لە کەرتی غەززە بونی نییە.''
هەواڵ:KNNC
ستیڤ ویتکۆف،
نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دواین لێدوانیدا، باسی لەوەکرد، پلانەکەیان کۆتاییهێنانە بە شەڕ و دەبێت پرۆسەی دانوستانەکان
بگۆڕدرێت بۆ پرەنسیپێکی جیاواز.
وتیشی'' ئامانجمان
ئەوەیە بە یەک گرێبەست بارمتەکان وەربگرینەوە و کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن، نەک ئەنجامدانی
ڕێککەوتنی لاوەکی.''
نێردەی
ئەمریکا، باسی لەوەشکرد کۆبونەوەکانیان لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ بە باشی تێپەڕێوە هەردولا
ئامنجیان ئەوەیە شەڕ کۆتایی بێت و سەبارەت بە حەماسیش ئەوان حەماس ڕەزامەندی دەڕبڕیوە بە دانانی چەک و کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە.
402 جار خوێندراوەتەوە