ئەمرؤ شەممە،
2ـی ئابی 2025، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی وه‌ڵامی ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دایەوە کە ناوبراو بڵاویکردبوە، بزووتنه‌وه‌ی حەماس
ئاماده‌یه چه‌ك دابنێت
هەواڵ: KNN
بزووتنه‌وه‌ی
حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ڕاگەیاندراوێکی لەسەر وتەکانی نێردەی ئەمریکا بڵاوکردەوەو جه‌ختی كردوه، به‌رگری و چه‌ك،
دوو ده‌ستكه‌وت و به‌های نیشتمانی و یاسایین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركاریی،
بۆیه ئاماده نین ده‌ستبه‌رداری ئه‌و مافه نیشتمانی و یاسایییه ببن.
لە
ڕاگەیاندراوەکەی حەماسدا هاتوە دەڵێن: هه‌رگیز چه‌ك دانانێین تا ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین دانه‌مه‌زرێت و قودس پایته‌خته‌كه‌ی نه‌بێت.
ئەم ڕاگەیەندراوەی
حەماس وەلامێک بو بۆ وتەکانی ئەمرؤی نێردەی ئەمریکا کە رایگەیاند'' بزوتنەوەی حەماس ڕەزامەندی دەڕبڕیوە
بە دانانی چەک و کۆتایی هێنان بە شەڕ
ستیڤ ویتکۆف،
نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دواین لێدوانی‌دا، باسی
لەوەکرد، پلانەکەیان کۆتاییهێنانە بە شەڕ و دەبێت پرۆسەی دانوستانەکان بگۆڕدرێت بۆ
پرەنسیپێکی جیاواز.
وتیشی''
ئامانجمان ئەوەیە بە یەک گرێبەست بارمتەکان وەربگرینەوە و کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن،
نەک ئەنجامدانی ڕێککەوتنی لاوەکی.''
نێردەی
ئەمریکا، باسی لەوەشکرد کۆبونەوەکانیان لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ بە باشی تێپەڕێوە
هەردولا ئامنجیان ئەوەیە شەڕ کۆتایی بێت و سەبارەت بە حەماسیش ئەوان حەماس
ڕەزامەندی دەڕبڕیوە بە دانانی چەک و کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە.
227 جار خوێندراوەتەوە