بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 8.8 پلەی ڕێختەر، بەشێک لە ڕوسیای گرتەوە و شەپۆلی
تسونامی بەهێزی لە ناوچەکە دروست کردوە.
هەواڵ:KNNC
بەرەبەیانی
ئەمڕۆ چوارشەممە، بە گوڕی 8.8 پلەی ڕێختەر لە بەشێک لە ڕوسیا ڕویداو
بەهۆیەوە شەپۆلی
تسونامی دروست بو بە بەرزای سێ بۆ چوار نیمچە دورگەی کامچاتکای گرتەوە.
دەستەی
جیۆفیزیکی ئەکادیمیای زانستی ڕوسیا بڵاویکردەوە بوومەلەرزەکە لە ماوەی 80 ساڵی
رابردودا بەهێزترین بوە، لە ساڵی 1952وە بومەلەرزەی لەو شێوەیە ڕوینەداوە.
لە هەر یەک لە ڕوسیا،
ئەمەریکا و ژاپۆن و چەند وڵاتێکی دیکە کە دەکەونە ناو زەریای هێمن، هۆشداریی
تسونامییان بڵاوکردەوە.
لەلای خۆشیەوە،
وەزارەتی کاروباری نائاسایی روسیا بڵاویکردەوە، سونامی دروستبوە و بەشێک لە
شارۆچکەی سڤیرۆ کورلیسکی داوە و بەو هۆیەوە نزیکەی 2 هەزار کەس لە دانیشتوانەکەی
بۆ شوێنی سەلامەت گوێزراونەتەوە.
511 جار خوێندراوەتەوە