بەهۆی بێ ئاوییەوە لە تاران سەرجەم دەستشۆر و تەوالێتە
گشتییەکان دادەخرێن، هاوڵاتیانیش
ناڕازین و دەڵێن'' ئەمە زوڵمە لێمان دەکرێت.''
هەواڵ:KNNC
لە تارانی پایتەختی
ئێران قەیرانێکی گەورەی ئاو هەیە کە بەهۆیەوە حکومەت ناچار بوە بە داخستنی سەرجەم دەستشۆر و تەوالێتە گشتییەکان.
سەبارەت بەم بابەتەش ئاژانسی دیدبانی ئێران، باسی
لەوەکرد کە حکومەت هاوڵاتیانی لە پێداویستییەکی سەرەتای بێ بەشکردوە.
لەگەڵ ئەوەی دەسەڵاتدارانی تاران هیچیان لەو
بارەیەوە نەوتەوە بەڵام زۆرێک لە دنیشتوانی تاران دەڵین کە سەرجەم دەستشۆرەکان
داخراون.
ئەمە لە کاتێکدایە، زیاتر لە 20 هەزار دەستشۆری
گشتی و تەوالێت لە تاران هەیە و لەلایەن هاولاتیان دەکاردەهێندرێت.
202 جار خوێندراوەتەوە