لە دوای ئەوەی شەڕ و پێکدادان لە نیێوان
هێزەکان سوریا و هەسەدە دروست بو هەر دولا بە بەینامەی جیاواز یەکتریان بە هۆکاری
شەڕەکە تۆمەتبار دەکرد و لێدەوانەکانی یەکتریان ڕەت دەکردەوە
هەواڵ:KNNC
سەرەتا وەزارەتی بەرگریی سوریای لە بارەی روداوەکانی ناوچەی منبج لە گوندەواری
حەلەب ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند'' هێزەکانی هەسەدە بەشێوەیەکی نابەرپرسانە،
هێرشی موشەکییان کردە سەر ماڵی هاوڵاتییان لە گوندی کیاریە و دەوروبەری لە گوندەواری
منبج، کە بوە هۆی برینداربونی 4 سەرباز و سێ هاوڵاتیی سڤیل".
ئاماژەی
بەوەشکرد بو، هێزەکانی سوپا کار لەسەر وەڵامدانەوەی
سەرچاوەی ئەو بۆردومانانە دەکەن کە گوندەکانیان نزیک هێڵەکانی پێشەوەیان کردوەتە
ئامانج.
لەبەرامبەردا، هێزەکانی سوریای دیموکرات ''هەسەدە'' رەتیدەکاتەوە هێرشیان کردبێتە سەر
هێزەکانی حکومەتی سوریا و رایگەیاند، "گرووپە بێ دیسپلینەکان" کە لە ریزەکانی
هێزەکانی حکومەتی سوریادا کاردەکەن، بەردەوامن لە هەراسانکاری و دەستدرێژییە دوبارەکانیان
بۆ سەر ناوچەکانی هێڵی تهماس لە ناوچەی دێر حافر.
390 جار خوێندراوەتەوە