وەزیری دەرەوەی
ئەمەریکا، هەوڵەکانی فەڕەنسا و بەریتانیا و کەنەدا بۆ داننان بە دەوڵەتی
فەلەستیندا بە بێ سود وەسفکرد و جەختیشیکردەوە بە بێ
رەزامەندی ئیسرائیل دەوڵەتی فەلەستین دانامەزرێت.
هەواڵ:KNNC
وەزیری دەرەوەی
ئەمەریکا مارکۆ ڕوبیۆ،بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕایگەیاندوە، ئەو وڵاتانەی ئەو هەوڵەدەدەن کە فەلەستین بکەنە دەوڵەت، نەک ئەو توانایەیان نییە، بەڵکو ناشتوانن دیاری
بکەن ئەو دەوڵەتە لە کوێ دەبێت و کێ حوکمی دەکات.
ناوبراو
جەختیشی کردوەتەوە ئەو هەوڵەی فەڕەنسا و بەریتانیا و کەنەدا بێ سودە و هیچ لە
واقیعەعە کە ناگۆڕێت و ئاماژەی بەوەکردوە، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین
پاداشتی حەماس دەداتەوە و هانیان دەدات ئاگربەست لە غەززە ڕەتبکەنەوە.
ئەمە لە
کاتێكدایە دوای ئەوەی هەریەکە لە بەریتانیا و فەڕەنسا و کەنەدا بەڵێنیان دا
فەڵەستین وەک دەوڵەت بناسێنن، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکاش رەتی کردەوە و وتی ئەو
بڕیارە لە خزمەت حـ.ـەماس دایە و بەهێزی دەکات، لە کاتێکدا حـ.ـەمـ.ـاس هۆکاری
سەرەکییە بۆ نەگەیشتن بە ئاشتی و ئاگربەست لە غـ.ـەززە.
تا ئێستا زیاتر
لە 140 وڵات لە کۆی 193 وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتوەکان، کە زۆربەی وڵاتانی باشوری
جیهانی، ڕووسیا، چین و هیندستان لەخۆدەگرێت، دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا ناوە،
لە وڵاتە ئەوروپییەکان لە کۆی 27 دەوڵەت، دەوڵەتی چەند وڵاتێکیان نەبێت ئەوانی
دیکە دانیان بە فەلەستیندا نەناوە.
68 جار خوێندراوەتەوە