وەزیری ناوخۆی هەرێم، ڕایگەیاند؛ لە پێناو
بەرژەوەندی هاوڵاتیان ڕێککەوتنمان لەگەڵ بەغداد کردوە ئەگەرنا رێکەوتنەکە پێچوانەی
دەستورە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە
کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند'' نێوانی ئێمە و
حکومەتی عێراق بەپێی دەستورە بۆیە پێویستە حکومەتی عێراق دەستور جێبەجێ بکات."
وتیشی: بڕینی موچە و بودجەی هەرێمی کوردستان
کارەساتێکی گەورەیە و پێویستە بەپێی دەستور چارەسەری کێشەی مووچە بکرێت.
ئەوەشی ئاشکرا کردم لە رێککەوتنی هەرێم و بەغدا
هەندێک بابەتی تێدایە پێچەوانەی دەستور و یاسایە، بەڵام لە پێناو بەرژەوەندی موچەخۆران،
حکومەت ئەو رێککەوتنەی پەسەندکرد.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردودا بۆ ماوەی
زیاتر لە 80 ڕۆژ موچەخۆرانی هەرێمی موچەیان وەرنەگرت و لە ئێستادا کە لە مانگی
ئابداین هێشتا موچەی مانگی حوزەیران دابەشنەکراوە.
549 جار خوێندراوەتەوە