وتەبێژی هەسەدە، ڕایگەیاند؛ هێزەکانمان لە
بەرامبەر هیچ هێرشێک بێدەنگ نابێت دەبێت بەناو وەزارەتی بەرگری سوریا لە مەترسی
گروپەچەکدارەکانی تێبگات.
هەواڵ:KNNC
مەحمود حەبیب، وتەبێژی
هێزەکانی سوریای دیموکرات ''هەسەدە'' لە ڕاگەیندراوێکدا، هۆشداری توندی بە هێزەکانی
سوریادا و بە ڕونی دەڵێت: یاری بە ئاگرمەکەن با نەوستێن.
ئاماژەی بەوەکردوە،
هێزەکانیان ڕوبەڕوی سەرجەم هێرشەکان دەبنەوە و بەناو وەزارەتی بەرگری سوریا هێشتا
لە مەترسییەکانی گروپەچەکدارەکان ناو ڕیزەکانی تێنەگەشتەوە.
وتیشی: هۆشداری دەدەینە
دیمەشق کە ئاگاداری هەڵسوکەوتەکانی بێت ئێمە لە باوڕی خۆمانەوە ئاگربەستمان
ڕاگەیاندوە ئەگەرنا توانای شەڕکردنمان هەیە و بەرخۆدانمان لە بەنداوی تشرین نمونەیەکی
دیارە.
لە کۆتایدا باسی
لەوەشکردوە، ئەگەر ئەو کردەوانە بە مەبەستبن ئەوا ئەمانج لێیان دروستکردنی ناکۆکی
و کێشەیە و دەیانەوێت هەمان ڕوداوەکانی کەنارەوەکان و سوەیدا لەلای ئێمە دوبارە
بکەنەوە.
400 جار خوێندراوەتەوە