بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند'' لەسەر دۆسیەی كوشتنی خوشكەكەی خۆی ،
تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.''
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیندراوێکدا، بڵاویکردەوە'' دوای ئەوەی نیوەڕۆی
ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادار كرایەوە لە بوونی ڕوداوێكی كوشتن لە گەڕەكی
شێخ عبدالقادری چوێسە لەشاری سلێمانی ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی
گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو كەشف و هێڵكاری شانۆی تاوان ئەنجامدرا.''
ئەماژەبەوەشکراوە،
سەرەنجام تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد . لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری
بەڕێز دادوەرو بەتۆمەتی كوشتنی خوشكەكەی خۆی ، بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی
عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.
300 جار خوێندراوەتەوە