سەردانە ملیۆنییەکان بۆ بەمەستی بەشداری کردن لە چلەی
ئیمام حسێن دەستیپێکردوە بە تەنها لە یەک دەروازەی سنورییەوە 162 هەزار هاوڵاتی
ئێران سەردانی عێراقیان کردوە.
هەواڵ:KNNC
عەمید جەمال سەلمانی، فەرماندەی
پۆلیسی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند؛ لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکەو ئەمڕۆ زیاتر لە
162 هەزار کەس لە ئێرانەوە سەردانی عێراقیان کردوە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردوە، زیاتر لە نۆ بنکەی پۆلیسیان ئامادەکردوە
بۆ بەڕێکردنی سەردانیکەرەکان و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.
وتیشی: هەر کاروانێکی سەردانیکەران بە پارێزگاری 10 مەفرەزی پۆلیس دەڕواتە
ناو خاکی عێراق، باسی لەوەشکرد لە ناو سنوری عێراقیش هێزە ئەنمییەکان هاوکاریان
دەکەن و کارەکانیان تا ئێستا بە باشی بەڕێوەچوە.
193 جار خوێندراوەتەوە