وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ڕایگەیاند؛ ڕێژەی هەژاری لە ساڵی 2011ەوە تائێستا %50 کەمی کردوە.
هەواڵ:KNNC
محەمەد تەمیمی، وەزیری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند؛ ڕێژەی هەژاری بۆ %17.5 کەمی کردوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی سەرجەم داتاکانی وەزارەتەکە لە ساڵی 2011ەوە
رێژەی هەژاری بە گشتی لە عێراق بۆ %50 دابەزیوە و رێژەی هەژاری
لە ساڵی 2018 تا 2024 هەژار تەنها بە ڕێژەی %10.8 دابەزیوە.
وەزیری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، باسی لەوەشکرد، ئەو راپۆرتە بەشدار دەبێت
لە دەستنیشانکردنی پێداویستییە سەرەكییەكان و باشترکردنی بارودۆخی هاوڵاتیان لە
پارێزگاکان و لە داهاتودا رێبەری
هەژاری فرەڕەهەندی ژنان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
106 جار خوێندراوەتەوە